دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ له‌ دانیشتنی ژماره‌ 41 ی خۆیدا 16 بڕیاری ده‌ركرد یه‌ك له‌وانه‌ گۆڕانكاریی و زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشانی عیراق بوو، د. فازڵ نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ PUKmedia ی روونكرده‌وه‌: ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه‌ و تاكو ئێستا نه‌هاتووه‌ته‌‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق.